ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تى ھەرێم راگەیاند، فه‌رمانى دامه‌زراندن بۆ ١٧١ پزیشكى كاتیى ڤیتێرنه‌رى ده‌رکراوە و لەمەودوا دەبن بە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021 حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راگەیاندووە، "بڕیارى دامه‌زراندن بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكى كاتیى ڤێتێرنه‌رى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییەوە ده‌رچووه".
وتەبێژی وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حکومەتی ھەرێمی ئەوەشی خستەڕوو، ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى كه كاتیى بوون و بوون به هه‌میشه‌یى ١٧١ پزیشكى ڤێتێرنه‌رین کە لە شارى سلێمانى ٩٠ كه‌س و له شارى دهۆك ٤٩ و له پارێزگاى هه‌ولێر ١٥ و له گه‌رمیان ١٠ کەس و له شارى هه‌ڵه‌بجه‌ش حەوت كه‌س.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەشکرد، ماوه‌یه‌كه بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌و پزیشكانه بكرێن به هه‌میشەیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ساڵانى رابردوو خانه‌نشینبوونى ژماره‌یه‌كى زۆری پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى كارى كردبووه سه‌ر ئه‌وه‌ى لە به‌شێك له بەڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئەو بوارە و بۆشایى دروستکردبوو.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052