عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود قەڵغانی شەهیدی نیشتمانی پێده‌به‌خشرێت

28.02.2021
جەماوەر نیوز
کاتژمێر ١١ی پێش نیوڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە رێکەوتی28ی شوباتی 2021 غه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بەسەرپەرشتی کاروان بابانی” ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی رەوتی حیکمە و نوێنەری سەماحەتی “سید عه‌مار حه‌کیم لە کوردستان كرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا شاندەکە سوپاس و ڕێزی تایبەتی سەید “عه‌مار حه‌کیم”ی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانییان گەیاندە وەزیری كاروباری شه‌هیدان لە پای بەشداربوونیان لە ١٨هەمین ساڵیادی تیرۆر کردنی ئایەتوڵڵا “محه‌مه‌د باقر حه‌کیم” و خوێندنەوەی وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییشدا شاندەکە قەڵغانی شەهیدی نیشتمانییان پێشکەش عه‌‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.