وته‌بێژی حكومه‌ت: پرۆسه‌ی خوێند به‌رده‌وام ده‌بێت

01.03.2021
جەماوەر نیوز
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كان توندتر بكرێن و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته‌ ئاراوه‌.
وتیشی: لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاری دا به‌ توندتركردنی رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان و پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به‌ رێنماییه‌كان.
وته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تا 10ی ئازار ئه‌م رێكارانه‌ ده‌گیرێنه‌ به‌ر.