حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

03.03.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ 3ی ئاداری 2021 د. جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هاتووه‌ سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.