له‌ سلێمانی سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

04.03.2021
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌كێكی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێ بووه‌.
پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌میانه‌ی‌ چالاكییه‌كی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی‌ (پ، س، غ له‌دایكبووی‌ 2001)، (ع، أ، ب له‌دایكبووی‌ 1997) و (ئـ، أ، ع له‌دایكبووی‌ 2000) ده‌ستگیركران كه‌ بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌جۆری‌ كریستاڵیان پێبووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كێكی‌ بێ مۆڵه‌ت له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌. هه‌روه‌ها له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.