ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداری یانه پله دوو و سێكان ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له خول له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "دوابەروار بۆ بەژداریکردن ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١٨ دەبێت".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان:
بۆ یانە بەژدارووەکانی خولی پلە دوو ( پلە دوو ، پلە سێ )
١- دوابەروار بۆ بەژداریکردن ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١٨ دەبێت
٢- بەنوسراوی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگەدار دەکەنەوە بۆ بەژداریکردن لە خولەکە .
٣- تەنھا بۆ ئەمساڵ بەژداریکردن ئارەزوومەندانەیە .
٤- ھەر یانەیەک دوای ئاراستە کردنی نوسراو بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ بەژداریکردن لە خولەکە و دواتر پاشەکشە بکات ئەوا سزا دەدرێت و بۆ ماوەی دوو وەرز لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سڕ دەکرێت .
٥- ھەر یانەیەک دوو وەرز لەسەر یەک بەژداری لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نەکات بەھەمان شێوە سزا دەدرێ و دوو وەرز لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سڕ دەکرێت .
سکرتێری یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052