وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان پێشوازی له‌ سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی ده‌كات

05.04.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٥ی نيسانی ٢٠٢١ عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان، لە ديوانی وەزارەت پێشوازی لە تێكۆشەری دێرينی گەله‌كەمان دكتۆر كه‌مال شاكر، سكرتێری پێشووی حزبی شيوعی كرد.
لە ديدارەکەدا تيشكخرايە سەر مێژووی پڕ لەسەروەری ميللەتەكەمان كەبووە هۆی هێنانە کایەی سيستەمی حوكمڕانی خۆماڵی.
هەروەها بەگرنگيەوە باس لە یەكگوتاری و يەكڕيزی لايەنەكان كرا بۆپاراستنی دامودەزگا شەرعيیەكانی گەلی كوردستان كە بەرهەمی دەيان ساڵە لە قوربانيانيدان و ئةنفال و كيمياباران و زيندانيانی سياسی و تيكۆشانی تێکۆشەرانی ميللەتەكەمان.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جەخت لە دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەس وکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق کرایەوە لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا .

زۆرترین خوێندراو