وه‌زاره‌تی دارایی له‌ باره‌ی لێبڕینی موچه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

21.04.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەواڵی دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە دوورە لە راستییەوە و هێشتا لەوبارەوە بڕیار نەدراوە.

دەقی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی:
ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاوكردووەتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ