به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌: خوێندكاران زیانیان به‌ بینای په‌روه‌رده‌ گه‌یاندووه‌

21.04.2021
جەماوەر نیوز
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكاران چونه‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و داوای كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان كرد.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری خوێندكارانم بینی و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن و پێموتن له‌ گرفته‌كانتان ده‌گه‌م .
ناوبراو وتیشی خوێندكاران زیانیان به‌ بینای په‌روه‌رده‌ گه‌یاندووه‌ و شوشه‌ و ئیناجانه‌كانی په‌روه‌رده‌یان شكاندووه‌، به‌ڵام خۆشبه‌خیتانه‌ هیچ كارمه‌ند و خوێندكارێك زیانی پێنه‌گه‌شتووه‌.

زۆرترین خوێندراو