قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی شیرینی داده‌خات

03.05.2021
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ كارگه‌یه‌كی شیرینی (بێناو) له ‌شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ داده‌خات.
پێشتر، له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ هۆشداری به‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان داوه‌ له‌كاتی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.
لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه‌ بکەن.