یه‌كێتی مامۆستایان داوای نه‌مانی لێبڕینی موچه‌ ده‌كات

05.05.2021
جەماوەر نیوز
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان یاداشتێکی ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کرد و داوا دەکات کۆتایی بە لێبڕینی موچە بھێنێت.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان،  رایگەیاند یەکێتی مامۆستایانی کوردستان یاداشتێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی ھەرێم کردوە، داوایان کردوە لێبرینی مووچە نەمێنێت‌و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانیش کە راگیراوە دەستپێبکاتەوە.
راشیگەیاند "داوایان کردوە چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت، یان بکرێن بە گرێبەست یان بەرەسمی بەھەمیشەیی دابمەزرێن".

زۆرترین خوێندراو