عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكوميیەكان ده‌كات

14.06.2021
جەماوەر نیوز
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌١٣ ی حوزەيرانی ٢٠٢١ عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان، بە ئامادەبونی بريكاری وەزارەت پێشوازی لە بارزان ئەكرەم مەنتك، بەرپرسی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكوميیەكان كرد.
لە ديدارێكدا بە ئامانجی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكوميیەكان ، گفتوگۆی چڕ و پڕ كرا لە سەر كاری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بەگشتی و بەتايبەتی پرسی ئەو ڕێكخراوانەی كە لە بواری جينۆسايد و پرسی شەهيدان و ئەنفالدا كاردەكەن.
لە بەشێكی تری ديدارەكەدا هەردوو لا جەختيان كردەوە لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی بەردەوامی نێوانيان بە ئامانجی خزمەتكردني زياتری كەسوكاری شەهيدان و ئەنفالكراوان بەپێی ياساو ڕێنماييە بەركارەكان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ