مه‌سرور بارزانی په‌یامێك له‌ باره‌ی ناردنی بودجه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

15.06.2021
جەماوەر نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "خۆشحاڵم رایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە رێککەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه"‌، ئه‌وه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا حيساب دەکرێت.
لە تویتەکەدا سەرۆکی حكومه‌ت ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی گفتوگۆمان لەبارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ راستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدامه‌سرور بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، "سوپاسی سەرۆکوەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی رێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بەسەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین."



زۆرترین خوێندراو