پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینی پلە باڵاكان لە قۆناغی كۆتاییدایە

23.07.2021
جەماوەر نیوز
پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینی پلە باڵاكان لە ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەپێی ئەو لیستانەی كاریان لەسەر كراوە، دەركەوتووە لە هەزار و 470 پلە باڵا، 715 كەسیان بە نایاسایی خانەنشین کراون، بە چاكسازییكردن لە لیستی پلە باڵاکانیش ساڵانە 24 ملیار دینار دەگەڕێتەوە خه‌زێنه‌ی حكومەت، حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی لە پێنج شوێن پێكھێناوە بۆ چارەنووسی ئەو پلە باڵایانەی بە نایاسایی خانەنشین كراون.
پلە باڵاكان كه‌ وەزیر، بریكاری وەزیر، پەرلەمانتار، راوێژكار و بەرێوەبەری گشتی دەگرێتەوە، به‌گوته‌ی سەعید مستەفا، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەسپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، لە ھەرێمی كوردستان 1900كەس بەو پلانە خانەنشین كراون، جگە لە لیستی پەرلەمانتاران، ئێستا پێداچونەوە بە 1750لیستی پلە باڵا كراوە و دەركەوتووە 715 كەسیان بە نایاسایی خانەنشین كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەگەر یاسای چاكسازی وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، ساڵانە 24 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی حكومه‌ت دەگەڕێتەوە.

زۆرترین خوێندراو