به‌مه‌رج كۆتایی به‌ لێبڕینی موچه‌ ده‌هێنرێت

24.07.2021
جەماوەر نیوز

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بۆ ئه‌م پێدەچێت مانگه‌ دابه‌شكردنی موچە دوابکەوێت.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ "لەئێستادا حکومەتی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و بەوەش داهاتی هەرێم بۆ ئەم مانگە زیادیکردووە".

ناوبراو وتیشی "پێش دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەمەبەستی بڕیاردان لە لێبڕینی موچە کۆدەبێتەوە، راستە دابەشکردنی موچە لە ٢٥ی مانگ دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەم مانگە و بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە پێدەچێت چەند رۆژێکی کەم موچە دوابکەوێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داهاتەی کە هەیە بۆ ئەم مانگە بەشی زیاتر لە تەمویلی ٪٧٩ی موچە دەکات و رێژەی لێبڕین کەمدەکرێتەوە، بەڵام کۆتایی نایەت"، باسی لەوەشکرد، "ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە دابەشکردنی ٢٠٠ ملیارەکە، لە مانگەکانی داهاتوو حکومەتی هەرێم داهاتەکانی خۆی رێکدەخاتەوە و لێبڕینی موچە کۆتایی دێت."


زۆرترین خوێندراو