ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری قه‌زای پێنجوێن بۆردوومان كرا.
له‌و باره‌یه‌وه زانا ڕه‌حمان، قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن ڕایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6.20 خوله‌ك له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه نزیك گونده‌كانی هۆمه‌ره‌سێنان و كانی میران و قزڵجه و میران و وڵیاوا بۆردوومان كراوه‌و ئه‌و شوێنانه‌شی بۆردوومانكراوه ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌هاووڵاتیانه‌وه دوور بووه.
وتیشی: تائێستا نازانرێت ئه‌و فڕۆكانه سه‌ر به‌چ وڵاتێك بوون و خۆشبه‌ختانه بۆردوومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هه‌ر به‌یانی بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا "بە چڕی" شارباژێڕیان بۆردوومان کرد. وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت 28 ئامانجی لە شارباژێڕ بە درێژایی زنجیرە چیای ئاسۆس پێکاوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052