تاڵیبان : له‌ ئه‌فغانستان كۆتایی به‌ شه‌ڕ هات

06.09.2021
جەماوەر نیوز
 ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 6ی ئه‌یلولی 2021 بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی ویلایه‌تی په‌نجشێری ڕاگه‌یاند.
وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ویلایەتی پەنجشێر وڵاتەکەیان کە لەلایەن هێزەکانی ناسراو بە بەرگری نیشتیمانی بەڕێوەدەبرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگه‌یاند"دواین پێگەی دوژمنان لە ویلایەتی پەنجشیر بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا، لەئێستادا ویلایەتەکە بەتەواوی دەکەوێتەژێر ئەمارەتی ئیسلامی و سیستەمی سیاسی تاڵیبانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرکردەکانی بەرگری نیشتیمانی پەنجشیر لەروبەڕوبونەوەکانیاندا شکستیانهێناوە و بەشێکی دیکەشیان هەڵاتون، بەڵام خەڵکی ویلایەتەکە دڵنیا دەکەنەوە کە روبەڕوی چەوساندنەوە و لێپرسینەوە نابنەوە.
له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود ڕایگه‌یاند ئێمه‌ ئاماده‌ین شه‌ڕ رابگرین، به‌ مه‌رجێك تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر په‌نجشێر و ویلایه‌تی باغلانی هاوسێی په‌نجشێر رابگرێت.



زۆرترین خوێندراو