وه‌زیری دارایی: یاسایی چاكسازی جیاوازی لەنێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات

07.09.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری بە یاوەری د. عەبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد. بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانیان كرد.
وەزیری دارایی و ئابووری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد "یاسایی چاكسازی جیاوازی لەنێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات، دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین".
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، وەزیری دارایی و شاندی یاوەری سەردانی بەشەكانی خانەنشینی كرد و لە نزیكەوە گوێی لە سەردانیكەران و فەرمانبەرانی بەڕێوبەراتیەكە گرت. بەڵێنی ئەوەی بە هەمووماندا "ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی".

زۆرترین خوێندراو