كه‌شناسی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا باران ده‌بارێت

11.10.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ـی تشرینی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی گشتی كه‌ش و هه‌وای عێراق  بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رۆژانی داهاتوودا پێشبینی ده‌كرێت باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن.
له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی گشتی كه‌ش و هه‌وای عێراق رایگه‌یاند، به‌یانی سێشه‌ممه‌ كه‌ش و هه‌وا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
راشیگه‌یاند، بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌  كه‌ش و هه‌وا نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ گه‌ڵ پێشبینی باران بارینی  نه‌رم له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما.
ئاماژه‌یپێكرد، بۆ رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه‌ش و هه‌وا چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی په‌ڵه‌ هه‌ور له‌ ئاسمانی شاره‌كانی عێراق.
روونیكرده‌وه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی عێراق ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ ئارادایه‌، وێڕای دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌ رۆژانی داهاتوو.

زۆرترین خوێندراو