ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
یاسای ھەموارکراوی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە زیادەڕۆیی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو کێشە و گیروگرفتی زیادەڕۆیی لە سلێمانی بەپێی یاسا چارەسەر دەکرێت، بەپێی یاساکە ئەو خانووە نیشتەجێ بوانەی بەر لە 31-12-2020, بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست کراوە بەبڕێک پارە تاپۆدەکرێن و دەکرێت بەناویانەوە، ھەر خانوویەک لە دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت نایاساییە و قەرەبووش نایانگرێتەوە و لەمەودواش رێگری لەھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکرێت.
قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند: چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاساکە وەک خۆی بەسەر ھەمواندا جێبەجێ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 تشرینی یەکەمی 2021, لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی بازیان و بەکرەجۆ و تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوەوەو رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی لە سنوری قائیمقامیەتی سلێمانی گفتووگۆی لە بارەوەکرا ،
دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی قائیمقامی سلێمانی ووتی: بەپێی یاسای ژمارە 3 ھەموارکراوی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان کەتایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی زیادەڕۆیی، قائیمقامیەتی سلێمانی بە ھەماھەنگی شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست بەکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی یاساکەو بەشێوەیەکی یاسای و بەپشت بەستن بە یاساکە ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی دەنێن.
ئاوات محەمەد ووتیشی بەڕەچاوگرتنی یاساکە رێگری تەواو لە ھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکەن و چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاساکە وەک خۆی بەسەر ھەمواندا جێبەجێ دەکەن .
بەپێی یاسا ھەموارکراوەکە ئەو خانووەنیشتەجێ بوانەی بەر لە 31-12-2020, بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست کراوە بەبڕێک پارە تاپۆدەکرێن و دەکرێن بە ناویانەوە و ئەو خانوانەش دەکەونە سنوری خزمەتگوزاری بە پارچەیەک زەوی قەرەبوو دەکرێنەوەو ئەو خانوانەش دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت ئەو رێنمایانە نایانگرێتەوە و بەپێی یاساکەش ھەر خانوویەک لە دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت نایاساییە و قەرەبووش نایانگرێتەوە و لەمەودواش رێگری لەھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052