زانكۆی سلێمانی دوو ڕۆژ پشووی ڕاگه‌یاند

23.11.2021
جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران بڕیاریانداوە بە وەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو رۆژ 24 و 25-11-2021 لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان".
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووه‌می 2021 سێیەم رۆژی خۆپێشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بوو و داوای دابەشکردنی دەرماڵە دەکەن کە لە ساڵی 2014ـەوە بڕدراوە.
لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران دروستبوو، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانیش دەڵێت، لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و داواکاریی کەسوکاری خوێندکاران بڕیاری راگرتنی دەوامیان داوە.
دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە ساڵی 2014 و دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران راگیراوە.


زۆرترین خوێندراو