عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود: موچەی هیچ بەرکەوتەیەکی چەکی کیمیاوی نه‌بڕاوه‌

24.11.2021
جەماوەر نیوز

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە هەندێک سایت و پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەکە گوایە موچەی مانگانەی بەرکەوتوانی چەکی کیماوی بڕاوە یان دەبڕێت دوورن لە ڕاستییەوە.
لەو بارەیە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند : مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی خەرج دەکرێت و هیچ یەکێک لەوانە موچەیان بۆ بڕاوەتەوە ڕانەگیراوە.
ڕوونیکردنەوە : لە ئێستادا لیژنەیەک لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکهاتووە بۆ ڕێکخستنەوەی سەرجەم دۆسیەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و دوو لیژنەی وەزارەتی تەندرووستی لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ پشکین و دیاریکردنی ڕێژەی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی پێکهاتوون بۆ ئەوەی لەبەر ڕۆشنایی یاسای چاکسازی، پاکسازی لە دۆسییەکاندا بکرێت و کەسانی شایستە دیاریبکرێن تا ماف و ئیمتیازیان دیاری بکرێت و بەردەوامی پێبدرێت.
عەبدوڵڵای حاجی مەحمود جەختیکردەوە : بەرکەوتوانی چەکی کیماوی ئەوانەی لەلایەن لیژنەکانی وەزارتمان و وەزارەتی تەندرووستی دۆسیە و پشکنینیان پشتڕاستدەکرێنەوە موچەکانیان بەردەوام دەبێت و دەفتەری چارەسەریان لەلایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە بۆ درووست دەکرێت ، هەرکەسێکیش بەرکەوتووی چەکی کیماوی نەبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان نابێت ماف و ئیمتیازاتی بەرکەوتەی پێبدرێت .

زۆرترین خوێندراو