ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشەقامی مەولەوی شاری سلێمانی تەرمێک دۆزراوەتەوە کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە و "لەسەرمادا رەقبوەتەوە".
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراونەتەوە لەبونی تەرمێک لەشەقامی مەولەوی شاری سلێمانی کە پیاوێکی لەدایکبوی ساڵی 1956ـە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای روداوەکە تیمەکانی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی گەیشتونەتە شوێنەکە و دەرکەتوە و ئەو هاوڵاتییە "لەسەرمادا رەقبوەتەوە".
ساڵانە داواکاری بۆکردنەوەی جیگایەکی تایبەت بە کەسە بێلانەکان پێشکەشی حکومەت دەکرێت، بەڵام تائێستا نەتواندراوە جێبەجیێ بکرێت، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و کۆمەڵایەتی سلێمانیش چەندجارێک داوای بەپەلە دروستکردنی ئەو جێگایەی کردوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052