كرێی سێ مانگى وانه‌بێژان خەرجدەکرێت

29.11.2021
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا شایستە داراییەکانی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌می 2021 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤ ی ساڵى ٢٠٢١ى زایینى) به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ.
پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت:
یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی ٥٥٠ هەزار دینار.
دووەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی ٤٥٠ هه‌زار دینار.

زۆرترین خوێندراو