جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێشەمە ۱٤ی كانونی یهكهمی ۲۰۲۱ شاندێکى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بە سەرپەرشتى عهبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیرى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزاریان کرد و لە لایەن ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارەوە پێشوازى گەرم کران.
مەبەستى سەرەکى ئەو سەردانە،جێبەجێکردنى فەرمانى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران بوو بە ژمارە(٣٣٣٩) لە رێکەوتى
( ۲۳ / ۱۱ / ٢٠٢١) تایبەت بەدابەشکردنى (١١١٤١) پارچە زەوى بە سەر میراتگرانى شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆسایدکراوان و زیندانیانى سیاسى و ڕزگاربووانى شاڵاوەکانى ئەنفال.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتێکى لێکگەیشتن واژۆکرا بۆ ئەوەى بە زووترین کات زەویەکان دابەشبکرێت و بەناویان بکرێ.