زانكۆیه‌ك پشووی خوێندكاران درێژده‌كاته‌وه‌

29.12.2021
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی پشوی خوێندكاران تا رۆژی پێنجشەممە6ی كانونی دووه‌می 2022.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی كارەكانی نۆژەنكردنەوە بەردەوامن لەهەردو بەشە ناوخۆیی كەمپی چوارچرا لە سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بۆیە لەسەر داوای راگرەكان، ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی پشوی خوێندكاران تا رۆژی پێنجشەممە 6/1/2022.
ئاماژەی بەوەشداوە كە درێژكردنەوەی پشوەكە تەنها بۆ خوێندكارانەو دەوام ئاسایی دەبێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە کەمپی كۆلێجه ‌تەکنیکییەکان لە سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و سەرۆکایەتی زانکۆو کۆلێج و پەیمانگاکانی دیکە .

زۆرترین خوێندراو