له‌ كه‌ركوك زمانی كوردی له‌سه‌ر تابلۆی هاتوچۆ لاده‌برێت

02.01.2022
جەماوەر نیوز

 له‌ پارێزگای كه‌ركوك تابلۆكانی هاتوچۆ زمانی كوردی له‌سه‌ر نانوسرێت له‌وباره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند لەدوای هەڵواسینی تابلۆی نوێی هێماکانی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای کەرکوک راستەوخۆ لەدژی ئەو بابەتە پەیوەندیم بەلایەنی پەیوەندیدار کرد کە ئەو تابلۆیانە پێچەوانەی دەستوری عێراقەو لەهیچ کەس و لایەنێک قەبول ناکەین کاربکەن بۆ سرینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆکان ، بۆیە دەست بەجێ دەستکرا بەلێکۆڵینەوەو بریکاری پارێزگاری کەرکوک پەیوەندی پێمەوە کرد کە ئەوان بێتاوانن و دەست بەجێ ئەو تابلۆیانە هەڵدەگرن و زمانی کوردی زیاد دەکرێت وەداوام لێکرد مەوقفی خۆیان لەدژی ئەو بابەتە بەبەیاننامەک رونبکەنەوە بریاریدا بەیانێکیش دەر بکەن و داوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە بکەن کە بەرپرسە ، هەردوابەدوای ئەوە پەیوەندیم بەسەرۆکی شارەوانی کەرکوکەوە کرد و بۆمی پشت راست کردەوە کە هەڵەبوەو فەرمان کراوە تابلۆکان هەڵبگیرێت و چاکبکرێتەوە.


زۆرترین خوێندراو