بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌كرێت

02.01.2022
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە گشتاندنەكەدا، كە ئەمڕۆ 2ى كانونى دووةمى 2022 دەریكردووە و واژۆی د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، بۆ ئەو مامۆستایانەی لەدوای مانگی 3 دامەزراون، ئەوا شایستەی مانگی 4 و 5 دەدرێت پێیان بە یەكەوە و بڕەكەشی بۆ هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و سەرووتر 550 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم 450 هەزار دینارە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو مامۆستایانەی لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوام لە 16-5-2021 دەستبەكاربوون ئەوا پارەكەیان بەیەكەوە بۆ خەرج دەكرێت و بۆ بڕوانامەی بەكالۆریۆس و سەرووتر بڕی 350 هەزار دینار و بۆ بڕوانامەی دبلۆم بڕی 300 هەزار دینار.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ