قەرزی کرێی خوێندنی کچ و کوڕی شەهیدان پارێزگای کەرکوک خەرجدەکرێت.

28.04.2022
جەماوەر نیوز
قەرزی کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتووچۆ و نیشتەجێبوونی کچ و کوڕی شەهیدان لەسنوری پارێزگای کەرکوک خەرجدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ی نیسانی 2022 عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشوازی لە خەلیل رەحیم ، بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کەرکوک كرد.
لە دیدارێکدا گفتووگۆ کرا لەسەر پێداویستی و داواکارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگای کەرکوک.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختیکردەوە لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەر ئەمڕۆ عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود واژۆی لەسەر فەرمانی خەرجکردنی قەرزی کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتووچۆ و نیشتەجێبوونی کچ و کوڕی شەهیدان لە سنووری پارێزگای کورکوک بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ - ٢٠١٩ و ساڵانی پێشتر کرد.

زۆرترین خوێندراو