عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران ده‌كات

17.05.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە ۱۷ی ئایاری ۲۰۲۲ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان پێشوازی له پەرلەمانتاران شاخەوان شەهید ڕەوف، سەرۆکی لیژنەی کاروباری ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و مامۆستا ئه‌بوبکر هەڵەدنی و ڕزگار شەهید محمد نەگڕەیی.
لە دانیشتنەکەدا باس لە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید لە کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان.

زۆرترین خوێندراو