پارچە زەویەك بە بەهای (14) ملیۆن دۆلار ده‌درێت به‌ كوڕه‌ وه‌زیرێك

08.06.2022
جەماوەر نیوز
پارچە زەویەك بە بەهای (14) ملیۆن دۆلار بۆ كوڕی وەزیری پێشمەرگە تەرخان دەكرێت.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند پارچە زەویەك لەسەر شەقامی شەست مەتری سلێمانی بۆ كوڕی وەزیری پێشمەرگە تەرخان دەكرێت نزیكەی (2) دۆنمەو بەهاكەی (14) ملیۆن دۆلارە.
بەپێی نوسراوێك كە بەرێوەبەری پێشوی شارەوانی سلێمانی ئاراستەی بەرێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی كردووە پارچە زەویەك تەرخانكراوە بۆ پرۆژەی (ریستۆرانت و كافێی لۆنا) كە وەرەبهێنەرەكەی (سان شۆڕش ئیسماعیل) كوڕی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی ئەو پارچە زەویە دەكەوێتە تەنیشت هۆتێل تایتانیك سەر شەقامی شەشت مەتری و لەو شوێنەی مەتری زەوی (2500 بۆ 3000) دۆلار دەكات، كۆی پارچە زەویەكە كە (4690) مەترە بایی (14 ملیۆن) دۆلارە.

زۆرترین خوێندراو