ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند عێراق ئێستا په‌شیمانه له به بازنه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و گیرۆده‌ی 83 بازنه‌ییه و تائێستا حكومه‌تی بۆ پێكناهێنرێت و پێویسته له هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می یه‌ك بازنه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌و بكرێت.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له دیدارێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی جه‌ماوه‌ر ڕایگه‌یاند کێشەی عێراق لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار نیە، بەڵکو کێشەی شیعەو شیعەیە و ئەگەر ئەوان "لەسەر سەرۆک وەزیران ڕێکبکەون، بۆ پێکهێنانی حکومەت یەک کاتژمێر لەسەر کورد ناوەستن".
ئەوەشی خستوەتەڕوو لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا سیستمێک نیە کەرتی تایبەت و گشتی لەیەکتر جیا بکاتەوە، کەرتی گشتی بۆتە بازرگانی بەسەر هاوڵاتیانەوە، بۆیە دەبێت حکومەت کەرتی تایبەت و گشتی ڕێکبخاتەوە بەجۆرێک کەرتی تایبەت لەخزمەت کەرەتی گشتی دابێت، سەرەڕای هەموو ئەوانەش پێویستە لەکوردستان گرنگی زیاتر بەکەرتی کوشتوکاڵ بدرێت.
لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینیش محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژەی بەوەكرد "مەعقول نیە نرخی بەنزین له‌سه‌روی 1000دینار بێت لەکاتێکدا ئێمە بەنزینمان هەیە بەڵام لە وڵاتانەوە بەنزین دێنین، هەروەها پێویست بو حکومەت بەبۆری غازی بۆ ماڵان دابین بکردایە، من دەپرسم بۆ دەبێت هەموو شتێک خەڵک باجەکەی بدات".
ئەوەشی خستوەتەڕو، باوەڕی وایە دەستور مەرجەعە بۆ بەشێکی زۆری کێشەکان، بەڵام لەئێستادا هەرێمی کوردستان دەستوری نیە و حکومەتیش دەبێت بەرنامەی کاری هەبێت بۆ خزمەتی خەڵک، لەوانەش بۆ نمونە پرسی دانەمەزراندنە کە یەکێکە لەو کارانەی کە حکومەت پێویستە چارەسەری بکات.
له باره‌ی گرفتی ده‌رمان له كه‌رتی ته‌ندروستی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ده‌رمان ناكڕێت، ئیشی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چییه؟
با وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی ده‌رمان بكڕێت من له‌وه تێناگه‌م بۆ كڕینی ده‌رمان ده‌درێت به كۆمپانیا.
له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیار له به‌غداوه بۆ هه‌رێم محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات شه‌رممه داوای پاره له به‌غدا بكه‌ین، گه‌ر داهاتی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك كۆبكرێته‌وه و موچه‌ی پێدابینده‌كرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052