ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕاگیرا كه بوبوه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگاداو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه
دوای بینینی گرته‌ڤیدیۆییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێكدا ئاڵۆزی له‌دادگای سلێمانی دروستبووه، به‌ڕێزیان ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه.
ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنا، ھەروەھا به‌فه‌رمانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ڕاگیرا كه بوبوه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگاداو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052