جەماوەر نیوز
ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستی كاركردنیان لە كەرتی نەوتی هەرێمدا هەیە لەماوەی سێ مانگدا كۆتایی بە كاركردنیان بهێنن.
كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق لە نوسراوێكدا بۆ كۆمپانیاكانی نەوت:دەبێت بەڵێنبدەن لە كەرتی نەوتو غازی هەرێمی كوردستاندا كارناكەن.
ئەو كۆمپانیایانەی گرێبەستی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە دەبێت بەڵێنبدەن لەماوەی سێ مانگدا دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە، كۆتایی بە گرێبەستەكانیان دەهێنن.
ئەو كۆمپانیایانەی پەیوەست نابن بەم بڕیارەوە دەخرێنە لیستی رەشەوەو مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت.