جەماوەر نیوز
ئهمڕۆ ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی سهرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجامدهدات.
به گوێرهی كارنامهی كۆبوونهوهكه ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:
ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.
ڕەوانەکردنی ڕاپۆرتی ژمارە (٣) تایبەت بە یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
کۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەرکردنی کێشەی موڵکداریی کریستیانەکان.
پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 132 تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی 15% لەو پێشینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش و سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسم.