ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی پاڵاوتنی ناوخۆوه سێ ملیۆن لیتر به‌نزینی دیكه به‌رهه‌مده‌هێندرێت و كۆی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌گاته چوار ملیۆن لیتر له‌رۆژێكدا، بڕیاریشه به 800-850 دینار بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین بدرێته شۆفێران.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات "هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین بێت، به‌كارێكی دروستی ده‌زانین و چه‌ندینجاریش پێشنیازمان كردوه بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی و جه‌ختیشمانكردوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ر پاڵاوتنی به‌نزینه له ناوخۆ نه‌ك هاورده‌كردنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌گه‌ر گومرگیش له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزین لاببرێت ناتوانرێت ناتوانرێت نرخه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، چونكه نرخه‌كه‌ی له‌ئێستادا له‌بۆرسه‌ی جیهانی بۆ هه‌ر ته‌نێك به‌نزین 1400 (هه‌زار و چوارسه‌د) دۆلاره".
وتیشی، "به‌بێ هیچ ته‌رخانكراوێك ده‌توانرێت هه‌نگاوێكی باش نرخی به‌نزین كه‌مبكرێته‌وه، له‌ئێستاشدا نیه‌تێك هه‌یه پاڵاوتنی ناوخۆ زیاد بكرێت، رۆژانه 1.000.000 (ملیۆنێك) لیتر به‌رهه‌می كۆمپانیای كار هه‌یه، خواستی به‌نزینی نۆرماڵ 5.000.000 (پێنج ملیۆنێك) لیتره له رۆژێكدا، ئێستا به‌نیازن به‌پاڵاوتنی بڕێك له مادده‌ی كۆندێنسه كه پێكهاته‌كه‌ی غازه و له‌قادر كه‌ره‌م به‌رهه‌مدێت و 1.000.000 (ملیۆنێك) لیتر به‌نزینی دیكه زیاد بكرێت".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "له‌چه‌ند رۆژی داهاتوداو بەدیاریكراویش شه‌ش بۆ حه‌وت رۆژی دیكه چاره‌سه‌ری دیكه‌ی به‌نزین دێته به‌رهه‌م، ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینه له پاڵاوگه‌ی لاناز، پێشنیازمان كردوه ئه‌م نرخه به‌نرخی بازرگانی نه‌فرۆشرێت، به‌مه‌ش ده‌توانترێت تاراده‌یه‌كی باش نرخی به‌نزین دابه‌زێندرێت، چونكه پاڵاوگه‌ی لاناز ده‌توانێت رۆژانه 2.000.000 (دو ملیۆن) لیتر به‌نزین به‌رهه‌مبهێنێت، كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنان ده‌گاته 5.000.000 (پێنج ملیۆن) لیتر، به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار به‌رچاو نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و به‌نزینخانه‌ی ئه‌م جۆره به‌نزینه ده‌فرۆشن، به‌نزینی بازرگانی نه‌فرۆشن بۆئه‌وه‌ی یاری به كوالێتیه‌كه‌ی نه‌كرێت".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052