وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی دواخستنی ده‌وام له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن هاته‌ ده‌نگ

11.09.2022
جەماوەر نیوز

وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی دواخستنی دەوامی خوێندنگەکانەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ پلانێک بۆ دواخستنی دەوام نییە و لەکاتی خۆیدا خوێندکاران دەچنەوە خوێندنگەکان.

پاش ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا داوا لە وەزارەتی پەروەردە کرا بەهۆی گەرما و نەبوونی فێنککەرەوە لە قوتابخانەکان دەستپێکردنی دەوام دوابخرێت، ئاڵان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە هاتە دەنگ.

وەزیری پەروەردە لە کۆمێنت "سەرنج"ی یەکێک لە پۆستەکانی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کراوە نووسیویەتی، ساڵی رابردوو ١٤ی ئەیلوول دەوامی خوێندنگەکان بۆ خوێندکاران دەستیپێکردووە و ئەمساڵ لە ١٣ی ئەیلوولدا دەستپێدەکات. دەشڵێت، "نازانم بۆ پار ئەو داواکارییە نەبوو."
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەی مانگی ٦ و ٧ گەرم نییە؟ ئایا گونجاوە مانگی ٦ دەوام بمێنێتەوە؟."
راشیگەیاندووە، "تەماشای ساڵنامەی خوێندن بکەن هەموو شتێک لەبەرچاوگیراوە، کە پێش ٢٥ ی ١٢ وەرزی یەکەم بە تاقیکردنەوەکانیشەوە تەواو بکرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نزیکەی پێنج هەزار فێنککەرەوە کڕاوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، لە کۆتاییدا دەڵێم سەیری پێشبینی کەشوهەوای تا ٢٠ رۆژی دیکەش بکە پلەکانی گەرما هەمان پلەن، پلەیەک کەمتر یان زیاتر."
بڕیارە ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلولی 2022 زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێبدرێت.

 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ