وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆده‌بێته‌وه‌

20.09.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ سێشەممە ۲۰ی ئەیلولی۲۰۲۲، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بەیاروەری ئەحمەد مام ڕەسول، بەرێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد و لەلایەن دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتەوە پێشوازی گەرمکران .
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر خزمەتگوزارییەکانی خوێندنی کور و کچی شەهیدان لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و هەردوو لا جەختمان کردەوە لەسەر باشتر خزمەتکردن و بەردەوامیدان بەوخزمەتگوزاریانە.
هەر لەو بارەیەوە وه‌زیری كاروباره‌ شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان لەگەڵ وەزیری پەروەردە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی خوێندنی کور وکچی شەهیدان گەڵاڵە کرد .
لەکۆتاییدا هەردوو وەزارەت نوێنەریان دیاریکرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان و چارەسەری ئاستەنگەکان.

زۆرترین خوێندراو