شۆفێران له‌ سزایه‌ك ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

21.09.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست كه‌سى بێ مۆڵه‌ت، خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌و ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ خوڕیوه‌ سزاده‌درێن‌ و بڕى سزاكه‌ش 250 هه‌زار تا 1 ملیۆن دینارى عێراقیه‌.
فه‌رامۆش مه‌لانه‌جم، ئه‌فسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، هەرکەسێک (سوارڕۆ ـ ئۆتۆمبێل)ێك بەبێ مۆڵەت لێبخوڕێت یان مۆڵەتەکەی تایبەت نەبێت بەجۆری سوارڕۆکە، ئەوا سزاکەی 250 هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن دینار دەبێت‌ و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەش هەمان سزادەدرێت، کە ڕێگەیداوە کەسێکی بێ مۆڵەت ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێبخورێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هاتوچۆ نوسیویه‌تى:"لەحاڵەتی دوبارە ئەنجامدانەوەی ئەو سه‌رپێچیه‌، ئەوا سزای تاوانکارەکە، دەبێتە بەندکردن‌و غەرامەکردن، لەیه‌ك مانگ بۆ سێ مانگ بەندکردن‌و پێبژاردنێک لە250 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن دینار".
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین باس له‌وه‌شده‌كات، سزاى لێخوڕیینى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا لەکاتی دەستبەسەراگرتن  یه‌ك ملیۆن دینارى عێراقیه‌.