هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ڕێكه‌وتنێك واژۆ ده‌كه‌ن

21.09.2022
جەماوەر نیوز
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییه‌كان هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە رێککەوتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بۆ هاوکارییکردنی هێزی پێشمەرگە واژۆ بکرێت.

زۆرترین خوێندراو