مه‌سرور بارزانی: حکومەت ئامادەیە کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران بكات

27.09.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوولى 2022 لە شاری زاخۆ مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ناوچەکەی کرد، کە هاوکارن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە دەڤەرەکە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک بۆ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران، چونکە حکوومەت و کەرتی تایبەت تەواوکەری یەکترن لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان .
دووپاتیشیکردەوە، پێویستە پرۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پلان و پێداویستیی خەڵکی دەڤەرەکە بێت.

زۆرترین خوێندراو