سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

09.11.2022
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 10ـی تشرینی دووه‌می 2022 كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ، تاوتوێكردنی پرسی ئاو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای رێگاوبانه‌كان، (پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ نیشتمانییه‌كانی چاودێری و ئه‌تۆم و تیشكده‌ره‌ كیمیاوی و بایه‌لۆژییه‌كان) و پرۆژه‌یاسای رێكخستنی كرێی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێن.


زۆرترین خوێندراو