جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۲ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، لەسەر بانگهێشتى یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و گروپی ژنانی ئازاد عهبدوڵڵا حاجی مهحمود، وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان بەشداری كرد لە کۆنفرانسێک تایبەت بە ۱۰۰ساڵ تێپەڕبوون بەسەر پەیماننامەی لۆزان لە هۆڵی GRND BALL ROOMی هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر.
لەوکۆنفرانسەدا کە لە ژێرناونیشانی (سەقامگیری کوردستان سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)ڕێکخرابوو ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتار و سکرتێر و بەرپرسانی حکومی و حزبی و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەیبوون لە چەند پانێڵێکدا تیشکخرایە سەر هۆکارەکانی واژۆکردنی هەردوو پەیماننامەی سێڤر و لۆزان و کاریگەرییەکانی لەسەر بارودۆخی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی و جێۆپۆلەتیکی کوردستان و چۆنێتی خۆئامادەکردنی کورد بۆقۆناغی دوای سەدەمین ساڵەی پەیماننامەی لۆزان.