شاندێکی وەزارەتی شەهیدان سەردانی بەغداد دەکات

23.01.2023
جەماوەر نیوز
لەسەربانگهێشتی فەرمی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و بە نوێنەرایەتی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕۆژی ۲۱ ی کانونی دووەمی ۲۰۲۳ شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرپەرشتی عادل مەلا ساڵح،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت سەردانی شاری بەغدادیان کرد بۆ کردنەوەی پێشانگایەکی(فۆتۆ دۆکیۆمێنتاری) لەسەر دۆسیەکانی جینۆسایدی خەڵکی کوردستان و بەشداریکردن لە ۲۰ ەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەماحەتی سەید (محمدباقرالحکیم).
لەو پێشانگایەدا چەندین کەڤاڵ و وێنەی شەهیدان و قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان پیشانی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکەدرا و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەوە درا.
هەر لەو سەردانەدا شاندەکەی وەزارەت سەردانی دەزگای ئینکی بۆ دیراسات و توێژینەوەیان کرد و لەنزیکەوە بڵاوکراوەی هەردوولا ئاڵۆگۆڕکران و سەرۆکی دەزگای ئینکی بەڵێنی دا کە ئامادەییان تێدایە لە ڕووی لێکۆڵینەوە ودابینکردنی سەرچاوەی زانستی لەسەر شەهیدانیان پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

زۆرترین خوێندراو