به‌رپرسێكی یه‌كێتی پۆست له‌ به‌غدا وه‌رده‌گرێت

29.01.2023
جەماوەر نیوز
 د.عیزەت سابیر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق دانرا.
بە پێی فەرمانی وزاری ژمارە 850 لە رۆژی 29-1-2023، د. عیزەت سابیر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری گازی سروشتی دەستبەكار دەبێت.
د.عیزەت سابیر لە 1973 لە سلێمانی لەدایك بووە، هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە بواری ئابوری، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بووە لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی، لە ئێستاشدا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. 

زۆرترین خوێندراو