خامنه‌یى: ژه‌هراویکردنى قوتابییه‌کان تاوانێکى گه‌وره‌یه‌ و لێخۆشبوونى نییه‌

07.03.2023
جەماوەر نیوز
ڕێبه‌رى مه‌زنى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ژه‌هراویبوونى قوباییه‌کانیان به‌ تاوانێکى گه‌وره‌ ناو برد و جه‌ختیان له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م تاوانه‌ هیچ لێخۆشبوونێکى نییه‌.
 
  ئایه‌توڵڵا خامنه‌یى ڕێبه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران جه‌ختیان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ده‌زگاى ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌کان ده‌بێت به‌ جیدى به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه‌ بکه‌ن و وتیان که‌ ئه‌مه‌ تاوانێکى گه‌وره‌یه‌ و لێخۆشبوونى نییه‌ و ئه‌گه‌ر که‌سانێک ده‌ستیان له‌م تاوانه‌دا هه‌بێت ده‌بێت به‌ قورسترین سزا بگه‌ن.

ڕێبه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ئه‌م پرسه‌یان به‌ تاوانێک له‌ دژى پاکترین ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵگا، واته‌ منداڵان و هه‌روه‌ها هۆکارى دڵه‌ڕاوکێى کۆمه‌ڵگا و نیگه‌رانى خێزانه‌کان ناو برد و وتیان: هه‌مووان بزانن که‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ بناسرێن و سزا بدرێن، هیچ لێخۆشبوونێک ئه‌وان ناگرێته‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى که‌ ده‌بێت که‌ به‌ قورسترین شێواز سزا بدرێن تا ببنه‌ وانه‌یه‌ک بۆ که‌سانى دیکه‌ .




جام کوردى 


زۆرترین خوێندراو