له‌ سلێمانی 400 کیلۆ نانەقەیسی لەناودەبرێت

19.03.2023
جەماوەر نیوز
بەهۆی خراپ عەمبارکردن و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەست بەسەر بڕێکی زۆر نانەقەیسیدا دەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە19ی ئاداری 2023 لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنینی ئەوکاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لە کۆگای چەرەساتی یاسین دەست بەسەر زیاتر لە (400) کیلۆگرام نانەقەیسی خراپبودا گیرا.
راپۆرتی لیژنەی باڵای قائیمقامیەت ئاماژەی بۆئەوەکردوە، هۆکاری خراپبونی نانەقەیسیەکە بۆ نەشیاوی کۆگاکە و شوێن و خراپ عەمبارکردنەکەی دەگەڕێتەوە و خاوەنەکەشی بەنیازبوە لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
راپۆرتەکە ئەوەشیخستوەتەڕو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی نانەقەیسییەکە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕویرێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو