وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكی ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌

09.05.2023
جەماوەر نیوز
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9ی ئایاری 2023 مامۆستایه‌ك له‌ شاری هه‌ولێر دوو مامۆستای دیكه‌ی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ری و ئازاریان داوه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌دا لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مامۆستا مەریەم حەسەن مامۆستایەکی قوتابخانەی رۆشنایی بنەڕەتی لەگەڕەکی سێتاقانی‌ هه‌ولێر راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن دوو مامۆستای‌ قوتابخانه‌كه‌ی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ر هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
مامۆستاكه‌ باسی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ داوای پرسیاره‌كانیان لێكردووه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پێی نه‌داون، "هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ری و ئازاریان داوه‌".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ،وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ جكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند "له‌باره‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ وتی هێرشم كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرم راسپاردووه‌ كه‌ خۆی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بكات".
وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم وتیشی‌: "هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌كاربوون و له‌ ئێستادا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

زۆرترین خوێندراو