ده‌میرتاش دزینى ده‌نگ وکه‌موکوڕى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا دووپاتده‌کاته‌وه‌

17.05.2023
جەماوەر نیوز
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌، له‌ په‌یامه‌کانى تویته‌ریدا که‌ به‌ ڕێگاى پارێزه‌ره‌کانى له‌ زیندانه‌وه‌ بڵاوى ده‌کاته‌وه‌، که‌موکوڕى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى 14 ى ئه‌م مانگه‌ى تورکیا دووپاتده‌کاته‌وه‌.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر 150 ده‌نگ له‌ هه‌ریه‌کێک له‌و 20 هه‌زار سندوقه‌ دزرابێت، ئه‌وا 3 ملیۆن ده‌نگ ده‌کات و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ بۆ گۆڕینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان."

هه‌روها ده‌میرتاش له‌ 12 تویته‌که‌یدا، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ساڵانێکه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ساخته‌کارى به‌ڕێوه‌چوون.

ئه‌و چه‌ند پێشنیازێکیش بۆ داهاتوو ده‌خاته‌ ڕوو ده‌ڵێت " به‌ڕێوه‌به‌رانى ناوچه‌کان که‌ به‌رپرسانى سندوقى ده‌نگدان دیارى ده‌که‌ن نابێت ڕێگه‌ به‌ که‌سێک بده‌ن که‌ نایناسن و دڵنیا نین لێی.

جگه‌ له‌وانه‌ى ئه‌رکى فه‌رمییان هه‌ى به‌لایه‌نى که‌م دوو چاودێر له‌سه‌ر هه‌ر سندوقێک جێگیربکه‌ن.

پێویسته‌ هه‌مووان له‌ کاتى ژماردنى ده‌نگداندا بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌سه‌ر سندقه‌کان بن، سه‌یرى ژماردنى ده‌نگه‌کان بکه‌ن، تێبینى بنووسن، دڵنیابن له‌ نوسراوى ئه‌نجامه‌کان به‌ دروستى و کاته‌کانی، ته‌واوى پرۆسه‌ى ژماردن و خوله‌که‌کانى کۆتایى به‌ ڤیدیۆ تۆمار بکه‌ن، وێنه‌ى خوله‌کى ژماردنى ده‌نگه‌کان ده‌بێت بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ و سایته‌که‌ کراوه‌ بێت بۆ گشتیی."

ده‌شڵێت "ساڵانێکه‌ ئه‌ردۆغان به‌م شێوه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت و مه‌هه‌په‌ش له‌ له‌ هێڵێ له‌سه‌دا 10 هێڵراوه‌ته‌وه‌. بێگومان ساخته‌کارى تریش کراوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ نازانین. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاگادارى سندوقه‌کانى ده‌نگدان بن ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌که‌ سه‌رده‌که‌وێت".




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو