ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌

22.05.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئایاری 2023 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو کە تێیدا بە کۆی دەنگ بڕیاری ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسەند کرا و سەرۆک وجێگری سەرۆک وەزیران سەرپشککران بۆ دەستنیشانکردنی میکانیزمیی بە پەلە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنی میکانیزمێکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجییە گشتییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە دابینکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی خەرجیەکان و مامەڵەکردنی وەک خەرجییەکی سیادی، کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەرچی خەرجیە گشتیەکانی دیکەشە، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەرورانە و لە سەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش , لە کۆبوونەوەکە دوای گفتوگۆ، بڕیاردرا بە یەکخستنی ئەژمێری بانکیی سەرجەم سەرچاوەکانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم لە یەک حسابی بانکیدا وکۆتایی هێنان بە دابەشکاریی ڕێژەیی.

زۆرترین خوێندراو